بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە لە پارێزگا کوردنشینەکانی چەولیک، ئامەد و مووش و ناردنی ١٣ گرووپ کە ٢٥٠٠ هێز لە خۆ دەگرێت، هەواڵی دا.
ئاژانسی ئاناتۆلی ئەمەی ڕاگەیاندووە و وتوویە ئەوان بۆ ئۆپەراسیۆنی پاییز و زستانی دژی هێزەکانی پەکەکە لەم پارێزگایانە سەقامیان گرتووە.
مێحمێت ئەرسۆی جێگری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێبەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بە فەرماندەیی سولەیمان سۆیلوو دژی تیرۆریزم دەستی پێ کردووە.
ئەرسۆی هەروەها لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا کوردنشینەکانی دێرسیم، شڕنەخ و جۆلەمێرگ لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا و وتی: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ ٨ هەزار و ١٦٢ ئۆپەراسیۆنی بچووک ئامادە بووە.
Your Comment